حەمدی زاتی بێ شەریک و خالیق و سوبحانەکەم

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 3 دقیقه  1073 مشاهده
حەمدی زاتی بێ شەریک و خالیق و سوبحانەکەم
شوکری نیعمەت بۆ تەماشای ئایەتی قورئانەکەم
ئیقتیدای قەولی سەحیحی فەخری ئینس و جانەکەم
ڕوو لە بەیتوللا و شەرعی ناسخی دونیا نەکەم
پێڕەوی بووبەکر و فاروق هەم عەلی و عوسمانەکەم
شوکرولیلا دڵ کە کەوتە حەڵقەیی داوی کەمەند
بۆتە سەیدی شاهبازی پادشاهی ئەرجومەند
حەزرەتی عەتتاری سانی خواجەیی هیممەت بڵەند
بوو بە دەستگیرم لە عوقبا جێنشینی نەقشبەند
فەخرە بەو کەمتر غولامە بازەکەی گەیلانەکەم
بێ نەوا و دەردمەند و بێ موعین و بێ کەسم
وا بەبێ ئاگر دەسووتێم سینەریش وقاقنەسم
عاشقی زیبا ڕوحێکی سوخمە زەردی ئەتڵەسم
وەک عەلائەددینی سانی بۆتە شای فریادرەسم
ڕوویی ئیستیمداد لە قوتب و پیری هەورامانەکەم
بۆ تەواوی دڵ تەبیبی وەک سیراجەددین ببێ
ڕۆژی قیامەت پشتیوانی وەک بەهائەددین ببێ
بۆ شەوی غەفڵەت سورەییای وەک زیائەددین ببێ
بۆ نەجاتیمان لەشەیتان شاهی نەجمەددین ببێ
ڕوو بە مەجبووری لە قاپی حەزرەتی سوڵتانەکەم
تۆی کە غەوسولموستەمیددین فەرقی چییە نێزیک و دوور
ئەم دڵەی پەت کە بە جارێ بیخە ڕێگای شارەزوور
تا نەبۆتە حەپسی خاک و لوقمەیی چەند مار و موور
بێ ویساڵت لێم حەرامە جەننەت و حوور و قوسوور
ئارەزووی دیداری تۆ و خالید و عوسمانەکەم
گەر ئەتۆ لوتفت هەبێتن نامەوێ قەت قەوم و قیل
ئاگری لوتفت کە هەڵکەی هیممەتیشت بووە دەلیل
کافییە گەر تۆ نەزەرکەی تەن دەبێتە ئوتمۆبیل
جێژنی قوربان گەرچی ڕۆیی ئەی شەهی مەولا دەلیل
من لە ژێر دامێنی پاکت ڕووح و سەر قوربانەکەم
ڕۆژ و شەو شادیم نەماوە عاجز و وێرانە ماڵ
وا لەدەست غەم دەربەدەر بووم سینە ڕیش و دڵ بەتاڵ
بوومە جێی لۆمەی هەموو کەس بێکەس وئاشفتە حاڵ
وەختی ئیستیمدادە ئەمجا چونکە ماوم بێ مەجال
بۆ دڵی خۆمی بریندار ئیلتیجای دەرمانەکەم
وەک فلاتنهرعربی کە هاتووە بۆ ئیجابەی سائیلان
سائیلێکی بێ نەوام ئەی پادشاهی عادیلان
هاتمە ژێر دامێنی عەفوت من بە وێنەی قاتیلان
گەر نەکەی ڕەحمێ بە حاڵم دەچمە ڕیزی موفلیسان
دائیما دڵ پڕ لە شەڕڕ و فیکری چەند عیسیانەکەم
نا ئومێد ڕۆین لە قاپیت لام مەحاڵە بێ درۆ
بێ حەیا و شەرم وشەکیبی پێم دەنووسێ گفتگۆ
سەد دەرم کەی ناعیلاجم دێمەوە خزمەت ئەتۆ
لوتف فەرموو بەڵکوو عاسیتخلص ڕێی بۆ ئاموشۆ
خاکی بەرپێت بۆ تەداوی من لە سەرچاوانەکەم