وەک تەماشای سەروی قەددی دڵبەری جانانەکەم

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 2 دقیقه  940 مشاهده
وەک تەماشای سەروی قەددی دڵبەری جانانەکەم
یانە مەیلی وەسڵی لەیل و غونچەی خەندانەکەم
هەروەکوو مەجنوون لە داخا ڕوو لەسەر هەردانەکەم
ئەی موسڵمانان بزانن ڕۆژ و شەو گریانەکەم
ئاگری دووری کە کەوتە سینەیی بریانەکەم
پادشاهی عیشق هات و لەشکری هێنامە سەر
جەزبی مەقناتیسی حوسنی جەرگی وا هێنامەدەر
بۆیە وا بێدڵ دەسووڕێم بێ نەوا و دەربەدەر
بێکەسم کەوتوومە داوی دڵڕفێنی قوڕبەسەر
بۆیە ئیستیعفا لە دونیا و دەوڵەت و هەم ژیانەکەم
من کە سەرگەشتەم لە دونیا وا مەزانن بێ دڵم
دائیما غەرقی خەیاڵی مەوسیمی وەسڵی گوڵم
عالەم ئەیزانێ لە دەورەی لێوی غونچەی بولبولم
وەک بە ئومێدی تەماشای لالەزار و سونبولم
ڕوو لە ئەگریجە و دو زوڵف و پەرچەمی ڕەیحانەکەم
بۆیە بازاڕم لە باغ و گوڵشەن و لالە و چەمەن
دەردی دووری هاتە ناو دڵ کردییە دارولحەزەن
نامەوێ ژیانی لە دووری دەوڵەت و ماڵ و وەتەن
قەت بەیار نابن لە جوانی سەرو و لالە و یاسەمەن
لەعلی کوڵمی وەک دەبینم غەیبەتی مەرجانەکەم
من لە مەستی چاوی مەستت مەستی بادەی دڵبەریم
ساحیبی نەزمی ڕەوان و شعری دوڕڕ و گەوهەریم
جەوهەر ئەفرۆشم بە قوربان وا مەزانە سەرسەریم
زوهرە ڕوو هاتوومە سەودا بۆ ویساڵت مشتەریم
مامڵەتیش قوربان بە عەقڵ و ڕووح و قەلب و جانەکەم
وشکە سۆفی بۆیە دائیم دڵرەقن هەم دڵرەشن
جوملەیان لەم عیلمی عیشقە زۆر نەفام وبێ بەشن
قەلبی قەلبیان بێ ڕەواجە چونکە گشتیان ڕوو کەشن
سەیری کەن عاشق لە حوسا وەک گوڵێکی ڕوو گەشن
بۆیە تەحسینی وەزیفەی عاشق و ڕەندانە کەم
بۆیە لەم بەحرە بە دائیم گێژ دەخوا وەک ماسییە
عیشقبازی ڕێی نەجات و جادەیی خوا ناسییە
زاهیدی خود بین کە چونکە دیلی نەفسی قاسییە
ڕۆژ و شەو غەرقی خەیاڵی عەیب وعاری عاسیتخلص یە
خۆ منیش تەحسیلی عیشق و خزمەتی خووبانەکەم