ڕێوییەک کۆترێکی گرت. کۆترە وتی بزانم...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  421 مشاهده

ڕێویێک کۆترێکی گرت. کۆترە وتی: «بزانم چارێکی خۆم ناکەم؟» هات لە ڕیویەکەی پرسی وتی: مام ڕێوی بێ عەوەوی نەبێ تۆ خەڵکی کوێی؟ وتی: «بانە»یم. لەگەڵ وتی: «بانە» و کۆتر لە دەمی بەرەڵا بوو، فڕی. ئینجا ڕێوییەکە دانی ڕیچ ئەکردەوە و ئەیوت: «ئاخ! ئەگەر ئەمجارە دەستم کەوتەوە ئەڵێم شارباژێڕیم. شارباژێڕیم».