مەلایەک هەبوو لە چوارتا مەلا بابەکری...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  446 مشاهده

مەلایەک هەبوو لە «چوارتا» مەلا بابەکری ناو بوو، سەربانەکەیان بەرەو ڕۆژ بوو. خەڵکی ئاوایی لەوێ کۆ ئەبنەوە. دوو کابرا هەبوون، یەکێکیان «مخەی» ناو بوو، ئەویتریان «ئەحە». ڕۆژێک ئەمانە هەر لەو سەربانە بوو بە شەڕیان. مخە ڕووی کردە ئەحە و وتی: بڵێم چی؟ ئەگەر ئێستا لەبەر ئەم سەربانی ماڵی مەلا بابەکرە نەبووایە، پێم ئەوتی: کۆنە قەتارچی، دەسا بڕۆ، خوا بە قوربانی ئەم سەربانەت کا!