کابرایەک لە شار ئەگەڕایەوە بۆ ماڵ لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  436 مشاهده

کابرایەک لە شار ئەگەڕایەوە بۆ ماڵ. لە نزیکی ئاوائی کە سەیری کرد، قەلفڕێکی سەیرە. تووشی شوانەکەی خۆیان بوو، کە -«بۆرە»یان پێی ئەوت- پرسی: ئەرێ بۆرە، ئەو داڵان گەڕانە چییە؟ وتی: براکەم بە سەر کەلاکی گەماڵە بازەی ئێوەوە کۆبوونەتەوە. وتی: بۆ چ گەماڵە بازە تۆپی؟ وتی: ئەرێ وەڵڵا. وتی بۆ چی: وتی ئەوندە گۆشتی ماینە کولی خواردوو. وتی: بۆ چی ماینە کول تۆپی؟ وتی: ئارێ وەڵڵا. وتی: بۆ چی؟ وتی: «وەڵڵا برا تەرمەکەی «مراوەیسی» کاکەتیان لێ ناو. وتی: بۆ چی کاکم چی لێ هات؟ وتی: حەمەوەیس کوشتی. وتی: لەسەر چی؟ وتی: لەسەر قنگی خاتەی خوشکت! وتی: خاتەی خوشکم بۆ چی؟ وتی: برا بێژم چی؟ بوختانیان پێوە کردوو. وتی: وە کێوە؟ وتی: خەڵک و خوا ئێژن وە منەوە».