مەلا عیسای هەرتەل سێ قڕانی بە لای ژنێکەوە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  523 مشاهده

مەلا عیسای هەرتەل سێ قڕانی بە لای ژنێکەوە ئەبێ، لە ئاواییەکەی خۆیان، هەر داوای لێ ئەکا و پێی ناداتەوە، ڕۆژێک مەلا لەسەر دەرزە، خەریک دەرز بە فەقێکانی ئەڵێ. سەیر ئەکا ژنەکە وا ماڵی باری کرد و ئەڕوا. ئەمیش هەر لە دەرزەکەدا بانگ ئەکا: «ژنەکە! ئافرەتی چاک بە سێ قەرانەکەم بدەرەوە. ئەوا تۆ ئەڕۆی ئیتر لە کوێ لێت بسێنمەوە؟» ژنە گوێ ناداتێ و هەر ئەڕوا. خێرا مەلا عیسا هەڵئەستێ هەڕا ئەکا بە شوێنیا، لە دواوە سێ کوتی پێوە ئەدا و ئەڵێ: «دە بڕۆ قەحبە! هەر کوتی لە باتی قەرانێک».