ساڵێک لە بەغدا بۆ دائیرەیەکم نووسی کە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  426 مشاهده

ساڵێک لە بەغدا بۆ دائرەیەکم نووسی کە بیست ڕۆژ ئەچم بۆ دەرەوە. ئەوا «ئەحمەدحەسەن» ناوم لە شوێنەکەی خۆم دانا بە وەکیل و لێم دا ڕۆیشتم و هاتمەوە، ئەم کاغەزە کەوتە موخابەراتی ڕەسمیەوە، لە پاش بیست ڕۆژی تر کاغەزێکیان لە لایەن دایەرەوە دامێ، نووسرابوو: «مانع نییە ئەم سەفەرەت بکەیت، بەڵام لە بەرئەوە وەکیلەکەت هێشتا ئیسباتی ئەهلیەتی نەکردووە، ئەبێ وەکیلێکی تر دابنێیت». منیش وتم: « کە واتە ئەم سەفەرە ناکەم».