حاجی برایماغای عەنبار لەگەڵ حەمە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  436 مشاهده

«حاجی برایماغا»ی عەنبار لەگەڵ «حەمە ڕەحیم»ی خزمەتکاریا ئەچنە سابڵاخ. جمعە دادێت و ئەچن لە مزگەوتی «سوور» نوێژی جمعە ئەکەن. ئەگەڕێنەوە بۆ عەنبار. برایماغا لە حەمە ڕەحیم ئەپرسێ: «ئەرێ حەمە ڕەحیم نازانم چ ڕۆژێک بوو لە مزگەوتی سوور نوێژی جمعەمان کرد؟» حەمە ڕەحیمیش تۆزێ فیکری بوو ئەکاتەوە و پەنجەیەکی خۆی ئەنێتە سەر لێوی و لە پاشا ئەڵێ: «وەڵڵا ئاغە لام وایە ڕۆژی سێشەنبە بوو». ئاغاش ئەڵێ: «بە گۆڕی بابم ڕاست ئەکەی، وا منیش کەوتەوە بیرم».