مەلایەک لەو کوێستانە ئەچێتە هەر دێیەک لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  492 مشاهده

مەلایەک لەو کوێستانە ئەچێتە هەر دێیەک لە پاش شەش حەوت ڕۆژ بار ئەکا و ئەروا. ئیتر هەر بەوەدا ڕا ئەگا بار کا و کۆچ و بار بخا. لە ئاخرا دوو گوێریژی ئەبێ، شت و شاتاڵی ماڵەکەی ئەنێ لە گوێدرێژێکیان و مەلاژن و بێشکەکەش ئەخاتە سەر ئەویکەیان و دێ بە دێ ئەسوورێتەوە. ئەچێتە هەر ئاواییەک لە قەراخ ئاوایی ئەپرسێ: ئەم ئاواییە مەلای هەیە؟ ئەگەر وتیان هەیەتی ئەوا هیچ بە بێ ئەوە لا بدا لێ ئەدا ئەڕوا. خۆئەگەر وتیان نییەتی ئەوا لا ئەدا!

ڕۆژێک بە سەر لاجانا ئەهاتە خوارەوە، ڕێی کەوتە گوندێک. پرسی ئەم گوندە مەلای هەیە؟ وتیان نە. وتی: کە واتە چار نییە، ئەبێ ببم بە مەلای ئەم گوندە. کۆچ و باری خست و خەڵکی ئاواییەکە لێی کۆبوونەوە وتیان: بابە: «ئێمە مەلامان ناوێ». وتی: «کوڕە ئێوە قسەی سەیر ئەکەن مەلامان ناوێ یانی چێ؟ من واجب بووە لە سەرم ئەبێ دانیشم، جا ئیتر با ئێوە هەربڵێن مەلامان ناوی».