حاجی ئیلخانی دێبوکری ئەچێ بۆ سابڵاخ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  427 مشاهده

حاجی ئیلخانی دێبوکری، ئەچێ بۆ سابڵاخ. ئەحمەدە کەلە و چەند خزمەتکارێکی تری لەگەڵ ئەبێ. هەرجارە کە بچوایە بۆ شوێنێک خزمەتکارێک ئەبوو بە کیسەدار و ئەبوایە پرسیشی بە حاجی ئیلخانی بکردایە کە چی ئەخوا. ئەم جارە ئەحمەدە کەلە بوو بە کیسەدار و مەسرەفچی و ئەم ڕەوشتەی حاجی ئیلخانیشی نەئەزانی. ڕۆژێک لێی ئەپرسێ ئەڵێ: ئاغا ئێوارێ چی ئەخۆی؟ ئەویش بە توڕەییەکەوە تەماشای ئەکا و ئەڵێ: «گوو ئەخۆم». کابرا لە پاشا تێئەگەیەنن کە تەبیعەتی حاجی ئیلخانی وایە. واقی وڕ ئەمێنی، ئەگەر نایهێنێ ئەزانێ بە بێ شک ئەیکوژێ، ئەگەر ئەشیهێنێ هەر ناکرێ.

ناچار ئەچیتە بازاڕ، هەندێ کولەکەی گەنیو ئەکڕێ و سووری ئەکاتەوە. ئێوارە لەگەڵ شتی ترا دایئەنێتە بەردەستی، حاجیش سەیرێکی ئەحمەد ئەکا و پاروێک لە کولەکە بۆگەنەکە ئەخوا و ئەڵێ: «گێلە بە گوێشم ئەکا گووم بۆ دێنێت، دە لایبەن، لایبەن». ئیتر ئەحمەد بەو جۆرە خۆی لە کوشتن ڕزگار ئەکا.