حاجی شێخ مستەفای محەمەد هەبوو لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  416 مشاهده

حاجی شێخ مستەفای محەمەد هەبوو لە سولەیمانی. وتی: مەلا مەحموودێک دراوسێمان بوو، هەرچەند تووشم بهاتایە ئەیوت: مەرحەبا شێخ ئەوڵا. منیش ڕۆژێک وتم: مامۆستا من ناوم مستەفایە ناوم شێخ ئەوڵا نییە. وتی: «ها باشە». لە دوای یەک دوو ڕۆژی تر لەسەر ڕێگا دیسانەوە تووشم بووەوە، وتی: مەرحەبا شێخ ئەوڵا! وتم مامۆستا، چەند جارعەرزم کردیت کە ناوم مستەفایە، شێخ ئەوڵا نییە. وتی: «سا وەڵڵا وامزانی ناوت شێخ ڕەسووڵە». منیش وتم هەی دەستت بە گونم.