مەحموود نادر پیاوێکی نەخوێندەواری...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  524 مشاهده

«مەحموود نادر» پیاوێکی نەخوێندەواری عەشیرەتی جاف بوو، لە «بانی خێڵان» دائەنیشت، هەچ قسەیەک کە ئەیکرد گەوهەرێک بوو لە ئەدەبی کوردی. ئەم مەحمووی نادرە ڕۆژێک «مەلا قادرسۆفی» و «مەلاحسین»ی کوڕی «مەلاقادری بیارە» ئەبن بە میوانی و هەروا ئەکەونە قسە کردن. مەلا قادر باوکی لە عەشرەتی «وەلی» و دایکی لە عەشرەتی «دەلەژیری» بوو. ئەم دوو عەشرەتە لە تیرەکانی جافن. دەلەژیریش تۆزێ دەستی دزییان هەیە. مەلا حسێنیش باوکی ئەوەتە مەلا قادری بیارەیە و دایکیشی کچی شێخی زیائەدینە. خۆیشی پیاوێکی قسە قوت و خۆشە. مەلا قادری سۆفیش پیاوێکی زانا و دانا بووە. مەحمووی نادر ڕوو ئەکاتە مەلا قادر و ئەڵێ: بیژم چی لە کاری خوا؟ ئەوەشە لە باوکە سنگ ڕووتێکی «وەلی» و لە دایکێکی «دەلەژیری» پیاوێکی وەکوو تۆ دروست ئەکا و لە مەلا قادری بیارە و لە کچی شێخی زیائەدینیش پیاوی وەکوو مەلا حسەین دروست ئەکا.