لە دروستکردنی شاری سولەیمانییەوە تا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  646 مشاهده

لە دروستکردنی شاری سولەیمانییەوە تا مێژووی ئەم کارەساتە ١٣٧ ساڵە. وا دیارە ئەم شارە لەم ماویەدا هەربەشی کۆڵۆڵی و ناخۆشی بووە. مامۆستا نەجمەدین مەلا لە ڕۆژنامەی «ژین»ی ژمارە «١٣٧٨»ی ڕۆژی ١٩٥٨/١/٢٣ ئاگادرییەکی لەم ڕووەوە بڵاو کردبووەوە. ئەو ئاگادارییە لەگەڵ ئەم باسەدا ئەگونجن، بۆ ئەوەی مێژوو ئەوەش ون نەکا و لە هەموو لایەکیشەوە ئاگادار بن، وا لێرەدا قەوماوەکانمان گێڕایەوە.

ئەم شارە ئەمانەی دیوە:

کارەسات لە مێژووی

١٧٩٥ : نەخۆشی چاوەقوول

١٨٥١ : ڕوخانی ئەمارەتی بابان و ئاژاوە.

١٨٧٦ : گرانیی گەورە و شەڕی فارس و بەیەزید

١٩٠٤ : ڕشانەوە

١٩٠٨ : ئاژاوەی سولەیمانی بە هۆی کارەساتی مووسڵەوە

١٩٠٨ : گرانیی پێشوو لە برسا مردن

١٩١٩ : بە دیل گرتنی شێخ مەحموود

١٩٢٤ : بۆردمانی سولەیمانی

١٩٣٠ : هەرای ڕۆژی ڕەشی شەشی ئەیلوول

١٩٣٢ : لافاوی پێشوو

١٩٥٧ : لافاوی ئەمجارە