سەدیق پاشا بۆی گێڕامەوە «صدیق القادری»...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  626 مشاهده

«سەدیق پاشا» بۆی گێڕامەوە «صدیق القادری» وتی: قائیمقام بووم لە «چوارتا». عەشایری ئەمدیو هەموو جار ئەچوون تاڵان و بڕۆیان لەو وڵاتی «بانە» و «سەردەشت»ە ئەکرد و ئەهاتنەوە، خەڵکەکەی ئەولاش ئەچوونە لای «فەرماندەی»ی سەردەشت شکاتیان ئەکرد، فەرماندەش قاقەزی بە فارسی بۆ من ئەنووسی کە جەردەکان بگرم و ماڵەکە بسێنمەوە، منیش هەموو جار لە وەڵامی نامەکەیا بە عەرەبی ئەمنووسی «لم نعپر على شئعربی» هەموو ساڵ جارێکیش بە ناوی ئەوەوە، کە هەردووکمان قۆمیسەری سنوور بووین، لە دێیەک لەو دێیانە کۆ ئەبووینەوە و قسەمان لە کاروباری سنوور و هاڵ و هەواڵی ئەو یاڵەوە ئەکرد.

وتی: ڕۆژێک بڕیارمان دا کە لە دێی «بێوەڕێ» کۆ ببینەوە، من لێم دا چووم، شوێنیان بۆ چاک کردبووین، دانیشتم و زۆری پێ نەچوو فەرماندەش هات، بە شوێن ئەوا کابرایەکی «ئەمنیە»ی ئێرانی، ئەوەندەم زانی نقەنق نیشتووە بە گونیەیەکی پڕ لە قاقەز و دەفتەر و شتومەکەوە، هێنای لە تەنیشتمەوە دای بە ئەرزا و هەناسەیەکی دا، وەکوو بڵێیت زۆر هیلاک بوو، منیش بە لامەوە سەیر بوو وتم: ئەوە چییە؟ کابرا بە تووڕەییکەوە وتی: «اغا اين همفارسی لم نعثرعربی استفارسی». تۆمەز ئەوراقی ئەو ساڵە کە بە شوێن شتە دزراوەکانا نووسراوە و وەڵامی دراوەتەوە هەموویان هەڵگرتووە و هێنابوویان بۆ ئەوێ پڕ بەو گونیەیە و کابرا ناوی نابوو «لم نعثر!عربی».