کابرایەک لەو دەشتی دزەییە ئەچێتە لای...
از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
1 دقیقه
838 مشاهده
کابرایەک لەو دەشتی دزەییە ئەچێتە لای مەلایەک ئەڵێ: مامۆستا بێ ئەدەبی نەبێ، پیاو کە چووە سەر ئاودەستان، چەندە قنگی بشوا پاک دەبێتەوە؟ ئەویش ئەڵێ: برام ئەوەندە بشوا تا جیڕە و زیڕەی لێوە دێت.
ئەمجا کابرا، کە دەچێتە سەر ئاودەست و دەست بە ئاو ئەگەیەنێ، پاشان خۆی ئەشوا، هەر دەست بە خۆیا دێنێت و ئاوی پیا ئەکا، کتوپڕ تڕێک ئەکا! ئەڵێ: ئەی بە کێری مەلاوە، چاک جیڕە و زیڕەی لێوە هات!