شێخ مارفی سەعاتچی بۆی گێڕامەوە وتی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  567 مشاهده

شێخ مارفی سەعاتچی بۆی گێڕامەوە وتی:

ساڵێکیان نەخۆش بووم، بردیانمە خەستەخانەکەی سولەیمانی، لەوێ لە ژوورێکا بووم یەک دوو ڕۆژی پێ چوو، پیاوێکی کۆنی ڕیش سپی لەوانەی کە بە ساغی بە گۆچان ئەڕۆیشت بە ڕێگەدا، ئەویشیان بە نەخۆشی هێنایە ئەو ژوورەوە، لە نکەنک و قسە کردنەکەیا بۆم دەردەکەوت «یۆسۆجانی» بوو، دکتۆر هاتە سەری و لەبەر ئەوەی سکی دەرنەئەچوو، وتی: دەستووری کەن. بەردەست و مەردەست و دەستوور و تڕوتفاقیان هێنا و دەرپێی کابرایان داکەند، کابرا کە ئەمەی دی، زیندوو بۆوە و وتی: ئەوە چی ئەکەن؟ وتیان: دەستوورت ئەکەین. وتی: برا دەستوور چییە؟ تێیان گەیاند کە دەستوور چییە. کابرا هەناسەیەکی هەڵکێشا و دایە بانگدان؛ ڕۆڵە ڕۆ، برا ڕۆ چیم کرد وە خۆم. ئەوە بەچکە شاری بۆیە هەر وە منداڵی حیز ئەون، فێری ئەمە کریاگن! دەسا وەو کەریمە سوورە نایەڵم پلتان وە قنگم کەوێ!