جارێک فەقێیەک لە خزمەتی مەلای بیارە (مەلا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  801 مشاهده

جارێک فەقێیەک لە خزمەتی مەلای بیارە (مەلا قادر)دا ئەبێ، فەقێیەک شێت ئەبێ، ئەڵێ: مامۆستا بەخوا لەشم پیسە. مەلا ئەفەرموێ: ئا بیخەنە ئەو حەوزەوە لەش پیسیی دەرکەن. فەقێیەکە، قاقا دەست ئەکا بە پێکەنین و ئەڵێ: مەلا! خۆ تۆ مەلای، ئەی نازانی نییەت بە دەست خۆمە؟!