کابرایەکی هەورامی لەگەڵ ژنێکا دەست تێکەڵ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  717 مشاهده

کابرایەکی هەورامی لەگەڵ ژنێکا دەست تێکەڵ ئەکا و دەورێکی زۆر بە گەمە و گاڵتە ڕایئەبوێرن، لە پاشان کابرا ئەچێ بۆ حەج و لە حەج تۆبە ئەکا و خۆی لە هەموو گوناحێ ئەشواتەوە و ئەگەڕێتەوە بۆ وڵات، کە نزیکی ئاوایی ئەبێتەوە گوێی لە دەنگی «سیاچەمانە» ئەبێ، دەنگەکە کاری تێ ئەکا، کە چاک گوێ ڕائەگرێ سەیر ئەکا ئەمە دەنگی ژنە دۆستەکەیەتی! وا بەسەر دار تووێکەوە توو ئەتەکێنێ و دەرپێشی لە پیا نییە! کە بەمجۆرە چاوی پێ ئەکەوێ هەوەسی جارانی هەڵئەستێتەوە! پێی ئەڵێ:

«چەمان و جارانێ حاجی، وەزە ڕا با یەوی کەرمێ، مەلوا حەجێکی ترت پەی کڕووتە!» واتە: چاوەکانی جارانی حاجی وەرە خوارەوە با، یەکێکی تر بکەین ئەچم حەجێکی ترت بۆ ئەکەم!