کابرایەکی یۆسۆجانی ڕەمەزان لە شارەزوور...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  731 مشاهده

کابرایەکی «یۆسۆجانی» ڕەمەزان لە شارەزوور مابووەوە نەچوو بۆ کوێستان، دنیا قرچەی هاوین بوو. زۆر گەرم بوو، ئەویش بە ڕۆژوو بوو، کەوتە دەمەدەمی عەسر تینوێتی بە جارێ شپرزەی ئەکرد، گۆمێک بە قنگی خێڵەکەوە بوو، هەموو ڕۆژێک ئەچوو لە گۆمەکە لەبەر تینوێتی مەلەی ئەکرد، کە خۆی هەڵئەقوڵێ لە ئاوەکە لە ژێرەوە تێر و پڕ ئاوی ئەخواردەوە کە سەری دەرئەهێنایەوە ئەیوت: «بکەم وە قنگ دایکتەوە ڕەمەزان! خۆ تۆ دایکت گام بۆچ من ناتوانم فێڵت لێ بکەم تڕت بوڕم.»