کابرایەک لەو شارەزوورە کوڕێکی خزمی ئەبێ...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  762 مشاهده

کابرایەک لەو شارەزوورە کوڕێکی خزمی ئەبێ، دەمێ بوو چاوی پێ نەکەوتبوو، بە سەردان ئەچێتە ماڵیان، سەیر ئەکا حەوت ژن لە ماڵەکەیدا دانیشتوون، کە لەوەو پێش نەیدیبوون. ئەپرسێ ئەڵێ: برام ئەم حەوتە چیتن؟ ئەڵێ: هەر حەوتیان ژنمن. ئەڵێ: ئینجا چۆن بەخێویان ئەکەی؟ ئەڵێ: برا ئەگەر کراسیان بۆ بسێنم حەوت، کەوایان بۆ بکەم حەوت، کەوشیان بۆ بێرم حەوت، گشتی حەوت، بەم جۆرە لەگەڵیان ئەچم وەڕێوە. ئەڵێ: تو خوا برا لە شەرعا شەرمی بۆ نییە ئەی ئیشی شەرعییان چۆن لەگەڵا ئەکەیت؟ ئەویش ئەڵێ: براکەم، ئەمە لە گشتیان بێ قڕەترە: لە شار شتێکیان هەس پێی یێژن قۆپیە، هاوردگمە، هەر حەوتیان ڕیز ئەکەم و دانەیەک لەو قۆپیە تازانە تێرم، کوت کوتی ئەکەم و ئەیخەمە مەعبەینیانەوە، لەمسەرەوە خۆمیان پیا ئەدەم، ئەگەر هی حەوتەمیشیان وە تەواوی نەیگرێ، ختوکەیەک وە بەر میزەڵدانیا هەر تێت!