مەلایەک هەبوو لەو موکریانە مەلا ئەو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٣)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  900 مشاهده

مەلایەک هەبوو لەو موکریانە مەلا ئەوڕەحمانی ناو بوو، ڕۆژێک پیاوێک ئەچێتە خزمەتی و ئەڵێ: «ئەگەر یەکێ بەرەلەپی بکەوێتە سەر شەرمی کچێکی بەرمەمکە، دەستنوێژی ئەشکێ؟» ئەویش ئەفەرموێ: «کتێب ئەفەرموێ ئێستا دەستنوێژی ناشکێ، بەڵام کە هات و ئەو کچە گەورە بوو و گەیشتە وەختی باڵق بوون، ئەم ئەبێ ئەو دەستنوێژانەی ئەو وەختە بشواتەوە!