موحەممەد ئیبنی عەبدوللا ئیمامی کەعبەتوللا بێ
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
2 دقیقه
936 مشاهده
موحەممەد ئیبنی عەبدوللا ئیمامی کەعبەتوللا بێ
لە دونیا حاکمی فەرد و لە قیامەت دا شەھنشا بێ
کەسێ بێ حوکمی شیری ئەو بە عالەم گەردەنی کەچ کا
کەسێ بێ گەردی نەعلەینی کە دوڕڕی تاجی عیسا بێ
کەسێ بێ حەزرەتی ئادەم کە فەخری پێ بکا دائیم
کەسێ بێتن لە مەحشەردا لیوایی حەمدی ئاڵا بێ
کەسێ بێ جەننەتولئەعلا بە بۆنی ئەو موعەتتەر بێ
کەسێ بێ موھری سەرشانی یەدی بەیزایی مووسا بێ
لە دەرحەق ئەو کەسە چ بڵێم تەقەددوم لەو نەکا جبریل
مەقامی دەعوەتی زاتی لە باڵای عەرشی ئەعلا بێ
توخوا پێغەمبەرێک بێتن بە قامک مانگی دوولەت کا
ئیتر چە بڵێم لەوەی زیاتر کەسێ بەم نەوعە باڵا بێ
کەسێ بێ نووری دینی ئەو لە دنیادا پەخش بوو بێ
کەسێ بێ عەبدی دەرگانەی لە عیززەت دا شەھنشا بێ
کەسێک بێ ڕۆژی قیامەت ھات شەفاعە تخواھی عاسیتخلص بێ
وەھەم خەتمی نوبووەت کا لە قورئان ناوی تاھا بێ
کەسێک بێ ئاسمان تەی کا بە یەک لەحزە شەوی ئیسرا
بگاتە قابە قەوسەین و لە ساحەی دەشتی ئەدنا بێ
موسلمانان مەرەنجێنن دڵی پێغەمبەری خۆتان
کەسێک بێتن ئیتاعەی ئەو ئیتاعەی زاتی مەولا بێ
لە زومرەی ئوممەتی تۆمە دەخالەت یارەسوولەللا
چلۆن عاسیتخلص لە قیامەتدا ڕەزیل و ڕووت و ڕسوا بێ