ھەوام باڵاترە ئیمڕۆ لە چەرخی عەقرەب و پەروین

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1021 مشاهده
هەوام باڵاترە ئیمڕۆ لە چەرخی عەقرەب و پەروین
سەفام ڕووناکترە قوربان لە قەلبی زاهیدی خودبین
بەخزمەتکاری ڕاناگرم نەکەیکاوس نە کەیقوبباد
غوڵامێکم ئەوا کەوتووم لە دەرگەی شێخ عەلائەددین
بە عەبدی ناکڕم ئیمڕۆ ئەمن تەیموور و بەهمەن شا
بە ڕێوی ناکڕم شێر و بە عەنقا نامەوێ شاهین
بە شوانی نامەوێ یاران دووسەد شازادەیی سالار
بە گاوانی چە عەد ناکەم نەوەک ڕۆستەم نەوەک ڕووبین
بە جوتیاری حیساب ناکەم بە هیچ دەم شاهی ئەفراسیاب
بە قاترچیشی نازانم هەموو شازادەکانی چین
گەدای دەرگانەمە قوربان لەخوانی جوودی من حاتەم
بیحەمدیللا کە مەعدووم بە مەنسووبی عەلائەددین
بە وەرزێر نامەوێ فەرهاد کە بێستوونی لە عیشقا کەند
بە موورێ نامەوێ خوسرەو بە جارییە ناکڕم شیرین
منی عاسیتخلص لەگەڵ شێرا هەمیشە پەنجە بازیمە
کە دەستم گەییە دامێنی سەفابەخشی دڵی غەمگین