گرمە گرمی تۆپ و ساروخ شیوەنی منداڵ و ژن

وەختی بۆردومان کردنی شیمال بە تۆپ و تەیارە و دەبابە لە خوا پاڕامەوە چاکی بکا
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  964 مشاهده
گرمە گرمی تۆپ و ساروخ شیوەنی منداڵ و ژن
کوڕ دەڵێ ئەی دایە هاوار، داک دەڵێ هاوار لە من
دەنگی پەروانەی تەیارە و قرچە قرچی دۆشکەکان
هیچ پەنا و پێچی نەماوە بچنە کوێ تا دەربچن
زیڕە زیڕی چەرخی دەببابەش لەسەر خاکی وەتەن
ڕوو لە کوێ کەین یا ئیلاهی دێتە دوامان کون بە کون
قونبولە و تیزاب وبۆمبا جەرگی سووتاندین خودا
قەت پەنا و قۆژبن نەماوە لوتف و ڕەحمی تۆ نەبن
با لە فرمێسکی هەتیوان هەڵخلیسکێ ئەی خودا
مەنگەنەر هەم تۆپ و تایەی لەت لەت و سەد پارچە بن
یا هەناسەی ساردی ئاهی ڕوو لە ڕووی منداڵ کوژاو
باڵ و پەروانەی بسووتێ مێکەکان با دەرنەچن
ئێمە منداڵین خودایە بێ گوناهـ و بێ پەناین
قووت و قووەتمان نەماوە ئەی خوداوەندی مەزن
ئێمە وەک قسمی فەقیرین چەشنی گەنم و جۆی فەریک
بووینە قاوڵتی کلۆ و کیسەڵە و خۆراکی سن
مژدە بێ ئەی کاکی عاسیتخلص ئاهی مەزلووم کەوتەکار
خۆی و تەییارەی کە سووتا و خانمە فەندیش بێوەژن