من بە عینوانی گەدایی ھاتمە دەرگەت بۆ سوئال
لە 25 ی شەوالی 1397 ئەوەم نووسی لە بیارەی بووم. حەزرەتی شێخ عەلائەدین چوو بووە ئەحمەد ئاوا زۆرم ئارەزووی ئەوکرد
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
899 مشاهده
من بە عینوانی گەدایی هاتمە دەرگەت بۆ سوئال
کەوتمە زندانی فیراقت بێ نەوا و بێ مەجال
چونکە دڵ کوێرە لە ڕێگەی مەعریفەت دوور کەوتەوە
دائیما هەر ئینتیزارە چاوەڕێیە بۆ ویساڵ
گەر لە مەغریب بۆ دڵی من ئافتابی ڕووت هەڵێ
دیارە تەوبەی من قبووڵە بێ خیلاف و بێ جیدال
ڕوو لە کێ کەم بۆ تەشەککی بچمە کوێ ئەی شاهی من
یا لە دەست جەوری فیراقت چۆن بنووسم عەرز و حاڵ
جێژنی قوربانە بە قوربان بێ چرا و بێ نوورە دڵ
فەقری دڵ مەجبووری کردم لام نەما عەقڵ و کەماڵ
شاهی من عادەت وەهایە شا کە جێژنانەی بدەن
دڵ گەدایی دەرکی خۆتە تۆش شەهنشاهی جەلال
چونکە عاسیتخلصم و خەجاڵەت وا پەنام هێنایە لات
چاوەیی ئاوی حەیاتە بۆ منی ئاشفتە حاڵ