مژدە بێ بۆ عاشقانی غەمزەدەی غوسسەی تەریق

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  649 مشاهده
مژدە بێ بۆ عاشقانی غەمزەدەی غوسسەی تەریق
داخیلی بەدر و حونەینن بۆ شەهیدانن ڕەفیق
لەم غەزای دەریایی عیشقە جان فیدابوون تێبگە
ڕۆژی قیامەت خوێنی جەرگیان دێتە خوارێ وەک عەقیق
شاهیدی ڕۆژی جەزایان پەنجەیی مەعشووقەیە
جەرگی کردوون پارەپارە خستیە ناو دەریای عەمیق
هەستە ئەی مفتی بفەرموو با کفنیان بۆنەکەن
تا لەعەرسەی حەشر دیار بن تەن شەهیدانی تەریق
بۆ ئیشارەی تیری دڵبەر عاسیتخلص جەرگی گرتووە
چاوەڕێی خوێنە بڕێژێ دڵبەری شەهلا شەفیق