بڕیاری جێی بڕوا نییە
دەرسی عیبرەت
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
1 دقیقه
766 مشاهده
xxxxمتن نامشخص بڕیاری جێی بڕوا نییە
چی بە دەم ئەیڵێ درۆیە ناو دەروونی وا نییە
دەستی بوو کاتێک وەها چاو سوور ئەکات وەک گورگی هار
فەرقی جوان و ئافرەت و پیر و مناڵی لا نییە
کاتی بێ دەستیش وەهایە خۆ بە مەڕ پیشان ئەدا
کردەوەی شاهیدە ناڕاستە هیچی وا نییە
زۆر کەڕەت دەستمان چڵووزاوە بە پشکۆی دوژمنا
بەسیە بەس بڕوا بەمانە شێوەیی دانا نییە
کوردە پێویستە لەمانە دەرسی عیبرەت وەرگرن
بۆ مەرام و مافی کورد ئەم هۆزە جێی بڕوا نییە
کۆمەڵێکن بێ فەڕ و، بێ مەروەت و ئینساف و دین
سەیری هەرکامیان ئەکەی چاکەی لەناو چاوا نییە
xxxxمتن نامشخص و چاکە و مروەت، xxxxمتن نامشخص و پیاوەتی
قەت نەبیسراوە ببێ شاهۆتخلص شتی ئاوا نییە