بڕیاری جێی بڕوا نییە
دەرسی عیبرەت
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
768 بینین
xxxxدەقی نائاشکرا بڕیاری جێی بڕوا نییە
چی بە دەم ئەیڵێ درۆیە ناو دەروونی وا نییە
دەستی بوو کاتێک وەها چاو سوور ئەکات وەک گورگی هار
فەرقی جوان و ئافرەت و پیر و مناڵی لا نییە
کاتی بێ دەستیش وەهایە خۆ بە مەڕ پیشان ئەدا
کردەوەی شاهیدە ناڕاستە هیچی وا نییە
زۆر کەڕەت دەستمان چڵووزاوە بە پشکۆی دوژمنا
بەسیە بەس بڕوا بەمانە شێوەیی دانا نییە
کوردە پێویستە لەمانە دەرسی عیبرەت وەرگرن
بۆ مەرام و مافی کورد ئەم هۆزە جێی بڕوا نییە
کۆمەڵێکن بێ فەڕ و، بێ مەروەت و ئینساف و دین
سەیری هەرکامیان ئەکەی چاکەی لەناو چاوا نییە
xxxxدەقی نائاشکرا و چاکە و مروەت، xxxxدەقی نائاشکرا و پیاوەتی
قەت نەبیسراوە ببێ شاهۆناسناوی ئەدەبی شتی ئاوا نییە