دڵسۆزی کوردە هەڵبژێراوی گەلە
دڵسۆزی کوردە
لە کتێبی:
دیوانی شاهۆ
بەرهەمی:
شاهۆ (1882-1971)
1 خولەک
733 بینین
xxxxدەقی نائاشکرا دڵسۆزی کوردە هەڵبژێراوی گەلە
مەردی مەیدانی نەبەردە، نووری دووچاوی گەلە
هەر لە گەنجی تاکوو ئەمڕۆوە، بە خۆیی و عەشرەتی
وەک فیدایی هەوڵ و قوربانی لە پێناوی گەلە
چەند مشووری بردە بێگانە و وڵاتی پشکنی
بۆ نەجاتی کورد و کوردستانی پچڕاوی گەلە
کورد ئەبێ مەرد بن هەموو یاری بدەن بۆ پێشەوە
ناحەزی ئەم شێرە مەردە کاکە بەدناوی گەلە
هەر کەسێک مێژووی ژیانی ئەم «یەلەی» دیبێ تەواو
تێ دەگات ئەم پاڵەوانە ئەوەڵین پیاوی گەلە
لامەدەن، هەرگیز لە ڕێگەی «ڕێک و ڕاستی و یەکیەتی»
تەفرەقە و چەوت و چەوێڵی ژەهر و زووخاوی گەلە
دوژمنی دەستە و یەخەن شاهۆناسناوی ئەدەبی دراوسێکانی کورد
«خۆ مەڵاس دانیان» بە هیوای دووبەری لاوی گەلە