برا وا دیارە دوژمن ناناسن

از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 1 دقیقه  1065 مشاهده
برا وا دیارە دوژمن ناناسن
کە چەند بەد پیس و سپڵە و ناڕاسن
بە پارەی کوردان xxxxمتن نامشخص
بۆ نەمانی xxxxمتن نامشخص بەکاری دێنن
بە تۆپ و شەستیر بۆمب و تەیارە
ماڵ و خێزانمان ئەکەن ئاوارە
بە پارەی ئێمە هەموو بوون بە لۆرت
بە خاوەن کۆشک و سیارەی سپۆرت
ئەوەندەش کەر و سوپڵە و کەرترن
بە ئێمە ئەڵێن ئێوە «نۆکەرن»
ئەڵێن یاخی بوون وەرنەوە ژێربار
با دەرنەهێنین لە لەشتان دەمار
لێ بکۆڵنەوە بزانن وایە
نیعمەت دار نۆکەر یاخۆ ئاغایە؟
لەگەڵ ئەمانە نابێ شەریک بین
ئەبێ جیاواز و دوور و تەریک بین
کورد مەرجی وایە تا ئاخر نەفەس
ماڵ و میراتی نەدات بە ناکەس
ئەم xxxxمتن نامشخص خوا ناسیونی چۆنن
چەندە بێ شەرم و حەیا و چەتوونن
کەوا بوو نابێ بۆ کوردانی مەرد
ببن بە هاوڕێی گرۆهی نامەرد
پێویستە شاهۆتخلص کە ماڵ جیا بین
نەوەکوو هاوڕێی xxxxمتن نامشخص وەها بین