ڕەببی تۆ بیت و جەڵال و کیبریات

پاڕاونەوە و سکاڵا لە یەزدان
از کتاب:
دیوانی شاهۆ
اثر:
شاهو (1882-1971)
 2 دقیقه  1057 مشاهده
ڕەببی تۆ بیت و جەڵال و کیبریات
ڕەببی، تۆ بیو، عابێدانی بێ ڕیات
ڕەببی تۆ ئیسمی عەزیمی، ئەعزەمت
ڕەببی تۆ بیو خۆشەویستی، موستافات
توو شەوی «ئەسرا» کە جیبریلی ئەمین
هاتە خزمەت فەخری گشتی کائینات
بەشقی ئەو کاتەی کەوا هاتە حوزوور
خەلعەتت فەرموو، بە ئەنواعی خەڵات
مەنسەبی گەورەی وەهات دایە کەوا
بووبە سەرداری «عومومی» ماسیوات
وەسفی مێعراجی شەهەنشاهی، ڕەسووڵ
زەحمەتە بکرێ کە چۆن ڕۆیشت و هات
خۆی لە نوور خوڵقابوو دیسان ئەو شەوە
گەییە ناو دەریای عەزیمی نووری زات
ڕەببی تۆ سێڕی نهێنی زاتی خۆت
ڕەببی تۆ بیو مورسەلین و ئەنبیات
ڕەببی تۆ بیو عاشقانی حەزرەتت
ڕەببی تۆ بیو، سادێقانی بارەگات
ڕەببی تۆ و، خوێنی شەهیدانی کەوا
بۆ ڕەزای تۆ گیانی خۆیان کرد فیدات
ڕەببی تۆ ئەسراری قورئانی عەزیم
ڕەببی تۆ سۆزی نهێنی ئەولیات
بەندە عەبدێکی زەلیلم بێ کەسم
دەنگی ناڵینم هەمیشە دێتە لات
باوەڕم وایە کە غەیری زاتی خۆت
کەس نییە فریام کەوێ بمدا نەجات
گەرچی شەرمندەم سیایە دەفتەرم
سەهلە لای تۆ «عەفوی بەندەی ڕووسیات»
بەشقی ئەو تاقانە مەحبووبەت کەوا
بووبە ئەسبابی وجوودی، کائینات
سا پەناهم دە بە ڕەحم و لوتفی خۆت
«کامیا بم کە» بە ئەنعام و سەخات
تۆ کەریمی بێ نەزیری من فەقیر
تۆ حەکیمی بەندە موحتاجی دەوات
جود و ئێحسانت ئومێدی «شایقە»
ڕبنا ارحم واغننی عن ما سیوات