موژدە بۆ ئەربابی ئیمڕۆ وا بەھار تەشریفی ھات

بۆ نەورۆزی ساڵی 1937 ئەوەم نووسی:
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 3 دقیقه  920 مشاهده
موژدە بۆ ئەربابی ئیمڕۆ وا بەهار تەشریفی هات
دەست کەنە شایی و زەماوەند ڕۆژی هیوا واهەڵات
ڕۆژی تازەی ساڵی نوێیە عادەتی کوردی دلێر
کاتی خۆشتر وا لە پێشە غەم لە دڵمان دەر دەکات
ئینقیلابی کرد بە زستان جەیشی نەورۆز سەیری کەن
تیپ بە تیپ هەرواخەریکە نێزەبازی وا دەکات
خیوەتی هەڵدا بەهار و چاوی سەرمای وا شکاند
بەفری سەر چیای لێ بە جێ ما هەند بە گورجی و زوو هەڵات
گوڵ نەجاتی بوو لە زستان بەرگی تازەی کردە بەر
لەشکری غونچە و ڕەیاحین بولبولیش کەوتە خەبات
مورغی خۆشخوانی تەبیعەت هاتە نەغمە و چەهچەهە
وا لە سەحرا و چیا و گوڵزار فەرشی خۆشی ڕادەخات
ئیتتیحادیان کرد بە گورجی لەشکری ڕێکی و بەهار
تیپی فیتنە و فەسلی زستان دەربەدەر بوون بۆ وڵات
ئاسمان گریا لەناکاو سەیلی فرمێسکی ڕژاند
خاکی تینوو ڕۆڵەکانی کەوتنە خەندە و هاتەهات
ڕوو لە میحرابی تەشەککور وا مەلەک سەجدەی دەبەن
کورد لەناو گێژاوی فیتنە حەمدولیللا بووی نەجات
سەیری بەیداغی دەماغیان وا لە بەرزایی ئومێد
کاکی بەرزانی چەقاندی بۆ ئەهالی ڕۆژهەڵات
چونکە ناوی مستەفایە بۆیە بەرزە هیممەتی
خادیمە بۆ دینی ئیسلام حوکمی شەرعی وا دەکات
قەت نەما فەرق و جودایی تێکەڵە کورد و عەرەب
بوغز و کینە هیچ نەماوە خاس وعام با تێبگات
بۆ هەموو تەنگانە دائیم پشتیوانی یەک دەبین
دەستی دەبڕین هەر کەسێکی دەست درێژ کا بۆ وڵات
با بژی کوردی عیراقی شێری ناو بێشەی شەرەف
دەنگی فليحيا العربعربی بێ تا لە دنیا دەنگ بدات
بەعزە شیعرێکم قەدیمە من بە ئەلفازی عەرەب
تێبگەن با گەورەکانیان کورد کە داوای چی دەکات
فاعلنوا رسم الاخوة يا روسا العربعربی
خاليا عن كل غش صادقا كل الجهاتعربی
ورنە مەیدانی سەداقەت داکی و بابی دوو براین
نحن اكراد الشمال ليس ياس في اللغاتعربی
مرحبا اهل و سهلا ليث غابات الجنوبعربی
نحن نمر بالشمال و الجبال الراسياتعربی
نبطش بطشا شديدا نحفظ ارض العراقعربی
دين الاسلام شعار نصرنا حسن النياتعربی
فافهموا اهل الشمال و اعلموا اهل الجنوبعربی
غير داب الاتحاد لا سبيل للنجاةعربی
ما رايتم ما رايتم في النفاق بينكمعربی
كم قتلتم كم قتلتم كم فتي ذاقوا المماتعربی
نارەزان گەر بەو قسانە لێم ببوورن کاکە گیان
هەر بڵێن خەڵفاوە عاسیتخلص سەیری فیکری چۆن دەکات