کەس وەکوو تۆ یا ئیلاھی بێکەس و ھەمتا نییە

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1090 مشاهده
کەس وەکوو تۆ یا ئیلاهی بێکەس و هەمتا نییە
کەس وەکوو من پڕ خەتا و خام و بێتەقوا نییە
موفلیس و مەحزون و بێکەس ڕوو لە قاپی کێ بکەم
خۆ لە قاپی تۆ زیاتر هیچی تر مەئوا نییە
تاکوو دەمرم گەر فیرار کەم من بە تەییارەی هەوا
ناگەمە جێگە و پەنایێ غەیری تۆ مەئوا نییە
ڕۆژ و شەو سەرفی خەیاڵم من لە فیعلی خۆمە کەم
هیچ کەسێ وەک تۆ خودایا ڕەحمەتی بێ پا نییە
خۆت ئیلاهی پێت نیشان دام ناوی ڕەحمان و ڕەحیم
یارەحیم ئیرحەم بیحالی دیارە چیتر خوا نییە
هەرچی نووسیمە لە دەفتەر وەسفی حاڵی خۆمە من
مەقسەدم ئیزهاری حیلم و شوهرەتی بێجانییە
نیمە کارێ موقتەزا بێ بۆ ڕەزا و ڕەحمەتت
میسلی من لەم عەسرە یارەب ڕووسیا و ڕسوا نییە
عاسیتخلص هەرچەندە لە فیسقا غەرقە، ئیمانی هەیە
غەیری تۆ بۆ کەس خودای مومکین و بڕوا نییە