جەوابی جێژنە پیرۆزەی مەلا سەید محەمەد لە ھەولێر
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
914 مشاهده
لوتفی عامە وا بە قوربان خاسسی زولقوربا نییە
لێت موبارەک جێژنی قوربان مەوسیمی قوربانییە
زۆر بە فەخر و کامەرانی دەستەکانت ماچ دەکەم
خۆم بچووکی تۆمە قوربان من سەرم قوربانییە
سەر دەنێمە ژێری پێت و بەردە بازی ڕێگەتە
فەخرە بۆ من هەر دوو چاوم مننەتی تێدا نییە