سەیری ئەم کۆیە لە ئێرە وەک سەرای شاھانەیە
از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
1 دقیقه
1088 مشاهده
سەیری ئەم کۆیە لە ئێرە وەک سەرای شاهانەیە
ساحیبیشی قەول و فیعلی هەردوو هەر مەردانەیە
ئەو لەگەڵ دیوانی شادا نسبەتی چۆن باوەڕە
چونکە قوبباد لێرە ئیمڕۆ خادیمی دەرگانەیە
قەسر و تەخت و باغ و بەختی وەک سلێمان دائیما
مەرجەعی خاس و عەوام وئەقریبا و بێگانەیە
تەختی ئیقبالی فەرەیدوون بۆتە فەرشی بەختی ئەو
جامی جەمشید جەوهەرێکە مەعدەنی لێرانەیە
تاجی کەیکاوس مەسینەی قاوەجاغی مەجلیسی
بۆیە بۆ شەمعی جەمالی عاسیتخلص وەک پەروانەیە