وەرەن سەیری پەریزادە چلۆن ئەو عیشوە دەوێنێ

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  995 مشاهده
وەرەن سەیری پەریزادە چلۆن ئەو عیشوە دەوێنێ
بە گۆشەی چاو تەماشا کا حەیاتی ئێمە دەستێنێ
کە ئەلفی قامەتی سەروی لە لەوحی دڵ مونەقەش بوو
حیجابی زوڵمەتی کفرم بە شوعلەی حوسنی دەدێنێ
دڵم تەیرێکی عاشق بوو لە دەوری گوڵشەنی ڕوویا
بە دائیم هەر وەکوو بولبول بە زار و ناڵە دەخوێنێ
لە سەجدەی تاقی دوو ئەبرۆی چەلیپایی سەری زوڵفی
سەنەم ناسانی گومڕاهی لەناو بتخانە دەڕفێنێ
مەکەن ئینکاری ئەم فەننە وەرن ئەی مفتی و قازی
شەهیدە عاشقی بێدڵ کە دڵبەر خوێنی بڕژێنێ
بەوێنەی فەرقەدان ئیمڕۆ لە دەوری قوتبی خاڵی ڕووت
دەسووڕێ ڕووحی من دایم چ وەختێ چاوی هەڵبێنێ
مەگەر غەوواسی مەعنابێ لە بەحری شیعری تۆ عاسیتخلص
بە چەند جوهد و مەشەققەت بێ کە دوڕڕی فیکری دەربێنێ