جێژنی قوربان هات و قوربان من خەریکم غەم دەخۆم

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1319 مشاهده
جێژنی قوربان هات و قوربان من خەریکم غەم دەخۆم
دەست دەبەم بۆ سەر تەعام و وادەزانم سەم دەخۆم
ئێشی دەردی دڵمە جانا وا منی خستە فغان
خوێنی جەرگی خۆمە دائیم من بە زار و دەم دەخۆم
ئەلبیسەی جێژنم ببینە حەسرەت و ناڵاندنە
راحة الحلقومعربی بخۆم و عەینی هەر شەڵغەم دەخۆم
زەوقی تێکداوم بە جارێ لەززەت و خۆشیم نەما
قووتی ڕووحم بۆتە میحنەت قووتی دڵ کەم کەم دەخۆم
بۆیە نابووت و زەبوونم ڕەنگ و ڕووم وا زەرد بووە
بولبول ئاسا غەم لە وەسڵی غونچەیی نەو دەم دەخۆم
دەردی من پەنهانە قوربان چاکە ئەمجا پێت بڵێم
زەهری جەوری دوژمنانە من لەباتی جەم دەخۆم
تۆی تەبیبی عاسیتخلص سەد دەخالەت چارەیێ
ژیانی من کەلکی نەماوە میحنەتی مەرهەم دەخۆم