لە دەنگی ئەلویداعی دڵ هەموو عالەم پەرێشانە

از کتاب:
دیوانی عاسی
اثر:
ملا مصطفی عاصی (1885-1975)
 1 دقیقه  1082 مشاهده
لە دەنگی ئەلویداعی دڵ هەموو عالەم پەرێشانە
لەهەر لایێ تەماشا کەی سەدای ناڵین و گریانە
هەموو عالەم لە ناڵینە وەکوو ناڵینی یەعقووبی
دەڵێن وا یوسفی ئێمە ئیرادەی دەشتی کەنعانە
دەڵێی چاوم لە تاوی ئەو گەیشتە حاڵی وابيضتعربی
بە تاوی ئاگری دووری هەموو هەر سینە بریانە
عەجەب ئەخلاق و لوتفی ئەو بە عالەمدا کە شامیل بوو
لەژێر سایەی ئەوا گشت کەس شموولی لوتفی و ئیحسانە
عەزیزی ئێمە بوو قوربان عەزیزێ بوو مەقامی تۆ
موبارەک بێ خوداحافیز ئەوەش هەر لوتفی ڕەحمانە
لە ئەوسافی ئەوا عاسیتخلص کە فیکری قاسیرە ئیمڕۆ
زبانی لەنگ و ڕاوەستا خەریکی دەردی هیجرانە