لە هەولێر خدر بەگی ئەحمەد پاشا پرسەی هەبوو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  580 مشاهده

لە هەولێر خدر بەگی ئەحمەد پاشا پرسەی هەبوو. لەگەڵ شێخ بەشیر ئەترووشی و شێخ ئەحمەدی نەقشبەندی لە ڕۆژی ١٩٧٦/١٢/١٢ چووین بۆ ئەو پرسەیە. قسەی مردن هاتە ناوەوە، خدر بەگ گێڕایەوە وتی:

ساڵێک لە گوندی «قازی خانە» لە دیوەخانی حسینی مەلادا دانیشتبووین، زۆر بووین، باسی مردنی مەڕ هاتە گۆڕێ کە ئەو ساڵە مەڕ قڕانی کردووە. یەکێ وتی من بیست سەرم مردووە، یەکێ وتی من سی سەر، یەکێ وتی من پەنجا سەر، هەر یەکە شتێکی وت. یەکێ وتی ئەوە مەڕ چۆن ئەمرێ بەو جۆرە؟ کابرایەک هەبوو مستەفا بۆری ناو بوو، ساغ و سەلیم لە ئێمە ساغتر. هەر هەڵسا لە ناوەڕاستی دیوەخانەکەدا لە بەرچاوی ئێمەوە ڕاکشا و وتی وا ئەمرێ. دەستی کرد بە دەست و قاچ وەشاندن و لرخە لرخ کردن، ئیتر هەڵنەستایەوە، کە لێی کۆ بووینەوە سەیر ئەکەین ئەویش مردووە.