ئەزانی شاییەکەی بناویلە چییە بناویلە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  1108 مشاهده

ئەزانی «شاییەکەی بناویلە» چییە؟

بناویلە دێیەکی بچووکە لە بناری سولەیمانی. لە سەردەمی خۆیدا هەر حەوت ماڵ بووە. «شایی» یەکیان کردووە و بووکێکیان لە ناو خۆیانا گوێزاوەتەوە. دەنگی ئەم شاییە گەیشتۆتە سولەیمانی و کۆیە و هەڵەبجە و قەڵاچوالان. هەر دەهۆڵ و زووڕناژەنێک لەو وڵاتانەدا هەبووە هەموویان کشاون بۆ بناویلە. تەنانەت لە وڵاتی سنەیشەوە هەر بۆی هاتوون. کە شایی گەرم بووە و کۆڕی هەڵپەڕکێ بەستراوە، سەیریان کردووە دەهۆڵ و زووڕناژەنەکان لە دەستەی هەڵپەڕکێکەر گەلێ زۆرتر بوون. ئەمە بە مەرجێ کە مەحموودی سەلیم ئاغا و مستەفاغای برای کە مودیری سرۆچک بوو و ئەحمەد بەگی سیاگوێزیش هەر چووبوون بۆ ئەو شاییە. ئەگەر کۆڕی هەڵپەڕکێ حەو کەس بووبێت. دەستەی زووڕناژەن بیست کەس بوون.

ئەمە بوو شایی بناویلە
خەجە و مەجە و فاتیلە
خلە و بلە و قەویلە
کۆپانە شڕەی تەویلە
گەرمیان کردبوو بە چۆپی
قڕیوە ئەگەیشتە پۆپی
زووڕنا و دەهۆڵ بە تۆپی
پێ ئەکەنێ بە پۆپی
پیرێژنێ سەد ساڵە
هیچ نەیئەما چ ناڵە
ئەیوت هەر وا ئەم حاڵە
با بمێنێ لەم ماڵە