ڕۆژێک دوو سێ فەقێ ئەچنە بیبانی ئەچنە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  504 مشاهده

ڕۆژێک دوو سێ فەقێ ئەچنە «بیبانی»، ئەچنە ماڵی کۆنە کوێخاکەی بیبانی. ئەم کابرایەش زۆر چروک ئەبێ و لە ماڵیش نابێ. لە پاشا کە دێتەوە چاوی پێیان ئەکەوێ ئەڵێ یا ڕەبی چ بکەم؟ من خۆم نانم پێ ناخورێ، ئێستە ئەمانەش هاتوون و بوون بەسەربار.

ئەکەوێتە ئەم دەلیای فیکرەوە. یەکێ لە فەقێکان چاوی پێ ئەکەوێ، ئەڵێ فەرموو خاڵە. کابرا ئیتر خۆی بۆ ناشاردێتەوە دێت دائەنیشێ، لەگەڵ دانیشتن ئەڵێ ئەرێ فەقێینە ئاگرتان پێ نییە؟ یەکێک لە فەقێکان ژیر ئەبێ، ئەڵێ کوڕینە هەڵسن با بڕۆین، ئەم کابرایە دەم و دوویەکی باشی نییە و شتی تر ئەقۆمێ. بەم جۆرە کابرا لە کۆڵیان ئەکاتەوە.