شێخ محەممەدی بالیسانی وتی مەلا مەجیدی...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  505 مشاهده

شێخ محەممەدی بالیسانی وتی مەلا مەجیدی شەقڵاوا گێڕایەوە وتی:

مەلا مەحموودی مەزناوا لە وەختی خۆیا لەگەڵ چەند کەسێکا بە کاروان ئەچن بۆ شوێنێک، ڕێگاکە نازانن. دەروێشێک هەبوو لەگەڵ خۆیانی ئەبەن بۆ شارەزایی. دەروێش هیچی نەخواردووە و ناخوا، وای لێ دێ لە برسانا پەکی ئەکەوێ. هەر چەندە لەگەڵی خەریک ئەبن هیچ ناخوا، ئەڵێن بۆ چ ناخۆی؟ ئەڵێ شێخ فەرموویەتی لە کسمی دەستی خۆت نەبێ نابێ شت بخۆی. ئەوانیش سەیر ئەکەن وا کابرا بە لادا دێ و ئەمانیش لەو ڕێگا چۆڵەدا پەکیان ئەکەوێ.

مەلا مەحموود ئەڵێ باوکم وەرە مادام وایە بە کرێت ئەگرین بە دوو نان بچۆ ئەو کەرە بگێ. کابرا ڕازی ئەبێ، بەڵام لەبەر برسێتی ناتوانێ بچێ بەلای کەرەکەوە، هەڵیئەگرن و ئەیبەن بە لای کەرەکەوە، وانێکەکەی ئەخەنە دوا بڕاوی کەرەکەوە، ئەویش هیچ هۆشی لە خۆی نییە. لە پاش بەینێک کە گەرمای ئەگاتێ و تۆزێ هەستی پیادێتەوە ئەڵێ واز بێنن خێرتان بنووسێ، ئیتر خۆم خەریک ئەبم.