کابرایەکی فەقیرۆکە هەبوو لە زێویە ئەچێتە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  520 مشاهده

کابرایەکی فەقیرۆکە هەبوو لە «زێویە» ئەچێتە لای مەلا سمایلی کانیسکان، کە مەلای ئەوێ ئەبێ. ئەڵێ مامۆستا شەرع شەرمی بۆ نییە من لەگەڵ خێزانەکەما هەر وەخت ئەچمە لای، لە وەختی ئیشی شەرعیدا هەر ئەڵێ دە لاچۆ کوشتمت بچۆ بەو لاوە، منیش سەرم لێ تێکئەچێ و نازانم چی ئەکەم، ئەترسم لەبەر ئەوە تووشی قەتڵێک ببم، ئێستە چارم چییە؟ مەلا سمایلیش ئەڵێ باوکم بچۆ بەو دەردەوە بیکوژە، خوێنی لەسەر من. کابرا ئەڵێ خوا دەوامی عومرت بدا.