پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی تووشی داوی ژنێک...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  531 مشاهده

پیاوێک هەبوو لە سولەیمانی تووشی داوی ژنێک بووبوو. پارەیەکی زۆری تیا خەرج ئەکرد، هەموو کەسیش ئەیزانی وایە. من ئەیناسم، لام وایە تۆیش ئەیناسی. پێیان ئەوت بۆ چ هەر یەکجار نایهێنی و تووشی ئەو مەساریفە زۆرەش نابیت. ئەویش ئەیوت بەڵێ ڕاستە، بەڵام لەزەتی ئەوەم لە دەست دەرئەچێ کە هەر جارە بە دزە دزە بۆی بچم و ئەویش وەعدم بداتێ و درۆم لەگەڵ بکا.