عەزە شووکێ هەبوو جارێک ڕێی ئەکەوێتە ئەو ناو...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  548 مشاهده

عەزە شووکێ هەبوو، جارێک ڕێی ئەکەوێتە ئەو ناو دزەیایەتییە ئەچێتە ماڵی حاجی سەلیم، ماڵی حاجی ساوەریان ئەبێت. حاجی و عەزە پێکەوە دائەنیشن، حاجی ژن ساوەری لێ نابوو و چووبوو بۆ کانی ژنان بۆ ئاو، عەزەش بە پەلە بوو، ئەیەویست بڕوا، حاجی کوڕێکی لە ماڵ بوو، وتی ڕۆڵە هەستە لۆی تێ کە و لۆی چەور کە.

عەزەم عەزە بوو هەر هەستا لووس و باریک ڕۆیشت. حاجی سەلیم وتی بۆ کوێ؟ عەزەش وتی نە ئەم نانە ئەخۆم و نە بشمگێن، لۆی چەور کە مەعنای چییە؟