محەممەد شەریف بۆی گێڕامەوە وتی لەو وڵاتە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 2 دقیقه  520 مشاهده

محەممەد شەریف بۆی گێڕامەوە وتی:

لەو وڵاتە دوو برا هەبوون، پیرداود و پیرمام. پیرداودیان وا دیاربوو هەر لە سەرەتاوە دەعباکەی ئیشی نەئەکرد، بە کوردی هەڵنەئەستا. لەم ڕووەوە دائمەن ماتەمبار و بە پەژارە بوو، ناهەقیشی نەبوو، چونکە بێبەش بوو لە بەشێکی زۆر گەورەی ژیان. شەوێک دنیا زۆر سارد بوو، بەڵکوو بەفر و کڕێوە بوو. هەردووکیان پێکەوە لە باخەڵی یەکا نوستبوون. لە نیوەشەوا پیرداود دەستی بەر دەعبا کەوت سەیری کرد بلامانێ ڕاست بۆتەوە گرتی و بە دەستەکەی تری دەستێکی ژەند بە پیر مەمی برایەوە، وتی برام خوا کردوویەتی وا دەعباکەم ڕاست بۆتەوە، بەڵکوو بە هەر جۆرە بووە بە پەلە یەکێکم بۆ پەیدا بکەی بچمە لای تا هەلم لە دەست دەرنەچووە، بەڵکوو تەلیسمە بشکێ و ڕزگارم بێت لەو دەردە نەفسییە و بۆ خۆم لە پاشا ژنێک بێنم و ببم بە خاوەنی ماڵ و منداڵێک. پیرمەم وتی:

برام ئەمە قسەیە تۆ ئەیکەی؟ جارێ ئێستا ئەم تۆفەیە ماڵەوماڵ هەر ناکرێ، ئەوا کراش، بە دەم و دەستە تا تۆ کێرت نەنیشتۆتەوە من ئەم یەکەم لە کوێ بۆ پەیدا ئەکرێ؟ سێیەم ئەو شتە کە تۆ گرتۆتە و بە هی خۆتی ئەزانی ئەوە هی برای خۆتە گرتۆتە.