کوڕێکی باقلانی چووبووە فەقێیەتی گەیشتبووە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  783 مشاهده

کوڕێکی باقلانی چووبووە فەقێتی، گەیشتبووە کتێبی «النموسج» هەر کە کتێبەکەی ئەگرت بە دەستەوە خەوی لێ ئەکەوت. وەختی سەردانی ماڵی خۆیان هاتبوو، چووەوە بۆ سەردان، مانگایەکیان هەبوو زۆر لاسار بوو، نەیئەهێشت بیدۆشن. دایکی کوڕە بە تەواوی بە دەستیەوە کەوتبووە عەزیەتەوە. ئەوا دایکی کوڕە مانگای هێناوە، گوێرەکەکەی خستۆتە بەردەمی، خۆیشی گۆرانی بۆ ئەڵێ کەچی مانگا هەر لەقە ئەهاوێژێ و نایەڵێ بیدۆشن. کوڕەی فەقێ هەر کە چاوی بەمە کەوت خێرا چوو «النموسج»ەکەی هێنا لە بەردەمی مانگادا پانی کردەوە. دایکی وتی ئەوە چی ئەکەی ڕۆڵە؟ فەقێ وتی:

دایە دەنگ مەکە با خەوەکەی لێ نەزڕێ، هەر ئێستا خەوی لێ ئەکەوێ و بە ئارەزووی خۆت و بە شێنەیی بیدۆشە، من هەموو جار کە کتێبەکە ئەگرم بە دەستمەوە خەوم لێ ئەکەوێ، لێ گەڕێ ئێستە ئەمیش خەوی لێ ئەکەوێ، هەر تۆ دەنگ مەکە با خەوەکەی نەزڕێ.