دوو پیاو لاڵ لەو سەرەوە لە ڕێیەکی چۆڵا...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  714 مشاهده

دوو پیاو لاڵ لەو سەرەوە لە ڕێیەکی چۆڵا بەیەک ئەگەن، یەکەمیان لەوی تر ئەپرسێ: ئئئەرررێ ببرا گگگیان بببۆ کوێ ئئئوغر ئئئەککەی؟ کابرای دووهەم وا تێئەگا ئەم پیاوە گاڵتەی پێ ئەکا، بەڵام گوێ ناداتێ. ئەمیش ئەپرسێ: ئئئەی بببرا گگگیان ئئئە تتۆ ببۆ کککوێ ئئئەچی؟ کابرای یەکەم وا تێ ئەگا کە پیاوەی دووهەم گاڵتەی پێ ئەکا و لاسایی ئەکاتەوە، تووڕە ئەبێ و ئەڵێ: حححیزی ککەران ببباو! بببۆ چی لاسسسایییم ئەکەیتەوە؟ دووهەم ئیتر تووڕە ئەبێ و ئەڵێ: هههەی سسسەگگگباب، بببۆچچی جججنێوم دددەیتێ؟ ئئئەی تتتۆ ببۆ چی لاسسسایییم ئئئەکەیتەوە؟

بەم جۆرە لەم وتەیەک و لەو دووان لێیان ئەبێتە جەنگ. پاش ئەوەی باش لەیەک هەڵئەدەن وە هەریەک تەماشا ئەکا ئەوەی تر لاڵە ئەڵێ: خخخۆ ئئئەوە خخخۆم وەهام. ئەویتریش ئەڵێ: کککورە ممنیش وووەک تتۆم. ئەمجا دەست ئەکەنە ملی یەک و هەر یەکە ڕێی خۆی ئەگرێ و ئەڕوا.