تەزبێح لە سەدەی یەکەمی کۆچییەوە تەزبێح لە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  799 مشاهده

تەزبێح:

لە سەردەمی یەکەمی کۆچییەوە تەزبێح لە بیزەنتییەکانی ڕۆژهەڵاتەوە کەوتە ناو عەرەبەکانی سەرەتای ئیسلام و پاشان هەموو ئیسلامەکانەوە. پێشتریش لە هیندییەکانەوە کەوتۆتە ناو بێزەنتییەکانەوە. کە کەوتە ناو ئیسلامیشەوە هەر وا بەبێ نازی مایەوە، تەنانەت لە سەدەی سێیەمی کۆچیدا زیاتر ژنان و پیاوانی پاریزگار بە کاریان ئەهێنا. پاش ئەوە وردە وردە لە هەموو وڵاتانی ئیسلامیدا بڵاوبووەوە.

تەزبێحات لە سەرەتای داهێنانی ئیسلام و سەردەمی پێغەمبەردا(د. خ) بە وردە بەرد(چەو) و ناوکی زەیتوون ئەکرا. کە تەزبێح بڵاوبووەوە ئەم شوێنی ئەوانی گرتەوە. لە کوردەواری خانەقاکانی نەقشبەندی هەر بەو وردە بەردانە زکر ئەکەن، بەڵام تەکیەکانی قادری ئەو بەردانەیان گۆڕیوەتەوە بە تەزبێحی دەنک گەورەی سەد و یەک دانەیی. لە خانەقاکان ئەو وردە بەردانە کۆمەڵ کۆمەڵ دانراون، هەر سۆفییەک سەد دانەی لێ دێنێت و زیکری خۆی پێ ئەکا.