لە ڕاوێژی زمانی عەرەبیدا هەندێ شت هەیە نە...

از کتاب:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٨)
اثر:
علاالدین سجادی (1907-1984)
 1 دقیقه  683 مشاهده

لە ڕاوێژی زمانی عەرەبیدا هەندێ شت هەیە نە نێرە، نە مێیە، نە نێرەمووکە، کەچی بە ناوێ مێشەوە بیستراوە، وەکوو «ارڤ، قوس، ارنب، نار» وە زۆر شتی تریش. ناچار بەمانەیان وتووە «مۆئەنەسی سماعی». ئەم جۆرە ڕاوێژە لە زمانی کوردیدا نییە. بەڵام ڕەحمەتیەکە لەم ڕووەوە شتێکی ئەفەرموو، ئەیفەرموو؛ ئەو پیاوەی کە لەسەر قسەی ژن بجوڵێتەوە و هەر بەقسەی ئەو بکا، ئەوە ئەو پیاوە لە زمانی کوردیدا پێی ئەڵێن؛ «مۆئەنەسی سماعی»، هەروەها ژنێکیش کە سواری قسەی خۆی بێ و هیچ بە گوێی مێردەکەی نەکا، ئەوە ئەو ژنەش لە زمانی کوردییدا پێی ئەڵێن؛ «موزەکەری سەماعی»